زانکۆی هەڵەبجە، بڵاوکردنەوەی توێژینەوەیەک لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتیی(Q1)
مامۆستا (پێشڕەو احمد عبداللە) مامۆستا لە کۆلێجی زانست - بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکان، توێژینەوەیەکی زانستیی بەهاوبەشی لەگەل هەردوو خوێندکاری دەرچوی بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی هەڵەبجە بڵاودەکردەوە کە برتین لە بەڕێزن (بەندێر سدیق محمود) و (نەوزاد رسول حمە)
توێژینەوەکە بە ناونیشانی (A high-accurate model for kidney stone detection in CT images using advanced deep learning techniques) لە گۆڤاری (Neural Computing and Applications)بڵاوکراوەتەوە کە سەر بە دەزگاری بڵاوکردنەوەی (Springer)ە و خاوەنی CiteScore: 12.7 لە چارەکی یەکەم (Q1) SJR
بۆ بینینی توێژینەوەکە کلیک لەم بەستەرەی خوارەوە بکە:
https://link.springer.com/article/10.1007/s00521-026-12256-z
بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەکە بەشیوەی سەرهێڵ کلیک لەم بەستەرەی خوارەوە بکە.
💡 گرنگی توێژینەوەکە چییە و چۆن کاردەکات؟
لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەکنیکە پێشکەوتووەکانی فێربوونی قووڵ (Deep Learning) و بە تایبەت تۆڕە دەمارییەکان (CNN)، مۆدێلێکی زیرەک پەرەی پێدراوە کە دەتوانێت بە وردییەکی ئێجگار بەرز و بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی، بەردی گورچیلە لەناو وێنەکانی سیتی سکاندا (CT Scans) بدۆزێتەوە.
🌟 گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەم بەرهەمە زانستییە:
🎯 وردکاری بێوێنە: مۆدێلەکە خاوەن ڕێژەیەکی ئێجگار بەرزی سەرکەوتنە لە دەستنیشانکردنی شوێن، قەبارە و جۆری بەردەکە.
⚡ خێرایی لە کاتدا: کاتی پێویست بۆ شیکردنەوەی وێنەکان کەم دەکاتەوە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری خێراتری نەخۆش.
📉 کەمکردنەوەی هەڵە: ئەگەری بەدی نەکردنی بەردە زۆر بچووکەکان یان شاردراوەکان بە تەواوی کەم دەکاتەوە.
👨⚕️ پاڵپشتی پزیشکان: یارمەتی پزیشکانی تیشک (Radiologists) دەدات تاوەکو بە متمانەیەکی زیاترەوە بڕیار لەسەر جۆری نەخۆشییەکە بدەن، بە تایبەت لەو نەخۆشخانانەی کە لۆدێکی زۆریان لەسەرە.
📌 پوختە: ئەم هەنگاوە پزیشکییە نیشانمان دەدات کە چۆن تێکەڵکردنی زانستی کۆمپیوتەر و پزیشکی دەتوانێت ژیانی مرۆڤەکان ئاسانتر و تەندروستتر بکات. پەرەپێدانی ئەم جۆرە سیستەمە زیرەکانە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەبێتە بەشێکی سەرەکی لە نەخۆشخانەکانی جیهان.
شایەنی باسە کە ئەم توێژینەوەیە سێیەم توێژینەوەیە لەم بوارەدا، پێشتر توێژەران دوو توێژنیەوەی دیکەیان بە ئەنجام گەیاندووە کە بوونەتە بنچینەی ئەم کارە:
توێژینەوەی یەکەم دەربارەی تۆماری داتای بەکارهێنراو، لە گۆڤاری (Data in Brief)، سەر بە پەبلیشەری (Elsevier) و IF:1.9 و CiteScore 3.4، لە چارەکی یەکەم (Q1) SJR
https://www.sciencedirect.com/science/article/pii/S2352340925001787
توێژینەوەی دووەم دەربارەی ڕیاڵ تایم ئەپڵیکەیشنی دیاریکردنی ئەم جۆرە نەخۆشییە، کە لە گۆڤاری (Invention Disclosure ) بڵاوکراوەتەوە سەر بە پەبلیشەری (Elsevier) و CiteScore 1.2، لە چارەکی سێیەم SJR (Q3)