زانکۆی هەڵەبجە، خولی پێگەیاندنی پارێزەران دەستی پێکرد
tîrmehê 05, 2026
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٥ی تەممووزی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی د. ڕێزان سەعید حەمەشەریف، سەرۆکی بەشی یاسا، و م. دڵشاد حامید دەروێش، بەڕێوەبەری ناوەندی توێژینەوەی جینۆساید و تاوانە نێودەوڵەتییەکان، خولی پێگەیاندنی پارێزەران لە دادگای(گریمانەیی)بەشی یاسا دەستی پێکرد.
لە سەرەتای خولەکە، م. دڵشاد حامید دەروێش وتەی پێشوازی پێشکەش کرد و باس لە ئامانج و گرنگیی ئەم خولە کرد. دواتر، د. ڕێزان سەعید حەمەشەریف بەخێرهاتنی بەشداربووانی کرد و سوپاسی دادوەرە مامۆستاوانی خولەکەی کرد.
هەروەها، دادوەر، د. ئاوات عومەر حاجی،وانەی یەکەمی خولەکەی پێشکەش کرد و باسێکی زانستی لەسەر بابەتەکە پێشکەش کرد.
لە کۆتایی یەکەم ڕۆژی خولەکەدا، پ.د. بەمۆ پەروێز خان، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە، خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەشی د. ئاوات عومەر حاجی کرد، بە هۆی بەشداری و هاوکاریی بەنرخی لە سەرکەوتنی خولەکە.
شایانی باسە، ئەم خولە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک بەردەوام دەبێت و ژمارەیەک دادوەری شارەزا وانە و ڕاهێنان پێشکەشی خوێندکاران و دەرچوانی یاسا دەکەن، ئەویش بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پیشەییان.