زانکۆی هەڵەبجە، خێوەتگەی خوێندکاران کۆتایی هات
rezberê 18, 2026
ڕۆژی پێنج شەمە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٩/١٧، بە ئامادەبوونی بوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ، ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆو مامۆستایان و خوێندکاران، مەراسیمی خێوەتگەی خوێندکاران بە بەشداری زانکۆکانی (العراقية، إمام جعفرالصادق، أنبار، المعارف، فلوجه و تکریت)، کۆتایی پێهات.
سەرەتا(پ.ی.د.رەنجدەر محمد عزيز)یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری خوێندکاران بە نوێنەرایەتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و بە ئامادەبوونی بەڕێزان: (پ.د.سیروان حامد احمد) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و (پ.ی.د. هەڵگورد علی) یاریدەدەرگ سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و (پ.ی.د. ئاکۆ ابراهیم) ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی وزانستە وەرزشیەکان و (م. بهاء الدین محمد)بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی تواناکان وگەشەپێدانی کار، وتەیەکی پێشکەش کردو دوای بەخێرهاتنی میوانەکان، باسی گرنگی ئەم جۆرە چالاکییانەی کردو سوپاسی سەنتەری پەرەپێدانی تواناکان و گەشەپێدانی کاری زانکۆمانی کرد بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکە، پاشان نوێنەری زانکۆکان وتەی خۆیان پێشکەش کردو پێزانینی خۆیان دەربڕی بۆ پلانی بەڕێوەچونی خێوەتگەکە و جەختیان لەسەر پەرەپێدان ئەم جۆرە چالاکییانە کرد.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا قەڵغانی ڕێزلێنان بەخشرایە نوێنەری زانکۆ و خوێندکارە بەشداربووەکان .