سیمپزیۆمی زانستی گرنگی تەندروستی و سەلامەتی لە پاراستنی گیانیدا وەک ئەرکێکی لە پێشینە بۆ گەشەپێدانی بەردەوامی هەڵەبجە ئەنجامدرا

سیمپزیۆمی زانستی گرنگی تەندروستی و سەلامەتی لە پاراستنی گیانیدا وەک ئەرکێکی لە پێشینە بۆ گەشەپێدانی بەردەوامی هەڵەبجە ئەنجامدرا



ڕۆژی دووشەممە٢٠٢٦/٦/٢٢، لە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە، بە ئامادەبوونی ( پ.ی.د. عەلی محمد صاڵح ) ڕاگری سەنتەری توێژینەوەو پەرەپێدان، ( پ.ی.د. شوان نوری ) ڕاگری کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەکان، نوێنەری لایەن و دامودەزگاکان و مامۆستایان، سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدان بە هاوبەشی لەگەڵ کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان  - بەشی گەشتوگوزار لە زانکۆی هەڵەبجە سیمپزیۆمێکی زانستی بە ناونیشانی(گرنگی تەندروستی و سەلامەتی لە پاراستنی گیانیدا وەک ئەرکێکی لە پێشینە بۆ گەشەپێدانی بەردەوامی هەڵەبجە) ئەنجامدا بۆ بەڕێزان ؛ـ

فریاد نجم الدین کریم
بەڕێوەبەری کۆچ وکۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان

پ.ی.د. علی محمد ساڵح
ڕاگری سەنتەری توێژینەوەو پەرەپێدان

د.ڕێباز لقمان مصطفی
سەرۆکی بەشی گەشتوگوزار

لە سیمپزیۆمەکەدا باس لە پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و ڕێکارەکانی سەلامەتی و ژینگە،ڕۆڵی هۆشیاری کۆمەڵگە لەبەڕێوەبردنی ڕووداوە نەخوازراوەکان وفریاگوزاری خێرا  وپاڵپشتیکردنی گەشەپێدانی بەردەوامی گەشتیاری لە هەڵەبجە کرا.
بە سەرنج و تێبیینی ئامادەبووان سیمپزیۆمەکە کۆتایی هات.