بڵاوکردنەوەی توێژینەوەیەکی زانستیی نوێ لە گۆڤارێکی ئاستبەرزی نێودەوڵەتی خاوەن ئیمپاکت فاکتەر

بڵاوکردنەوەی توێژینەوەیەکی زانستیی نوێ لە گۆڤارێکی ئاستبەرزی نێودەوڵەتی خاوەن ئیمپاکت فاکتەر

هەریەکە لە بەڕێزان (م.کاروان مهدی حمەڕووف) و (م.ی.بروا ڕەحیم)، مامۆستا لە بەشی زانستی کۆمپیوتەری کۆلێجی زانست، توێژینەوەیەکی زانستیی ئاستبەرز لەبواری ئاسایشی ئەلیکترۆنی و ژیری دەستکرد بڵاودەکەنەوە بە ناونیشانی:
(Robustness of Psychoacoustic Keystroke Obfuscation Against Lossy Audio Compression in Zoom and Messenger Eavesdropping Attacks)
لە گۆڤاری (Journal of Computer Virology and Hacking Techniques) کە خاوەن ئیمپاکت فاکتەری (2.7) و سایت سکۆری (Q2) (6.6)ـە و سەر بە پەبڵیشەری (Springer)ـە.
ئەم توێژینەوەیە دەبێتە پێنجەم توێژینەوە لەو زنجیرە توێژینەوەیەی کە لەسەر هێرشی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی دەنگی کیبۆردەوە و چارەسەرکردنی بە ژیری دەستکرد بڵاوکراونەتەوە.
پوختەی توێژینەوەکە: لە توێژینەوەی پێشوودا بەرگرییەکمان پێشکەش کرد کە گۆڕانکارییەکی بچووک و ئامانجدار (P-PGD) بۆ دەنگی لێدانی دوگمەکانی کیبۆرد زیاد دەکات و ڕێژەی هەڵەپێکردنی مۆدێلی ناسینەوەی دەنگی گەیاندە ٩٢.٤٪ لەسەر تۆمارکراوی خاوێنی ناوخۆیی. بەڵام هێرشبەر(attacker) ڕاستەقینە زۆرجار دەنگی خاوێن بەدەست ناهێنێت، بەڵکو دەنگێک کە بەهۆی پەستانی دەنگ ئینتەرنێتییەکانەوە گۆڕاوە. بۆیە ئەم توێژینەوەیە بەرگرییەکەی لەسەر دەنگی گوازراوە لە ڕێگەی Zoom و Messengerـەوە تاقیکردەوە. ئەنجامەکان:
• ڕێژەی سەرکەوتنی بەرگرییەکە لە ١٨٪ دەست پێدەکات و دەگاتە ٣٤٪ لە Zoom و ٤٦٪ لە Messenger، کە زۆر کەمترە لە ٩٢.٤٪ی دەنگی ناوخۆیی. واتە پەستانی دەنگ بەشێک لە بەرگرییەکە لاواز دەکات.
• زیادکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی لە ١٥٠ بۆ ٥٠٠ (optimization )سوودی نەبوو، واتە سنووری کاریگەرییەکە لە کەناڵەکەوەیە.
• Messenger بەرگری کەمتری هەیە لە Zoom.
• ئەگەری دۆزینەوەی وشەی نهێنییەکی ٨ پیتی تەنیا ٤.١٨٪ لە Zoom و ٠.٧٥٪ لە Messenger، بەڵام بۆ لێدانی تاک دوگمە یان PINی کورت مەترسی هەیە.
بەم دەرئەنجامە ئەم توێژینەوەیە دەبێتە پێنجەم توێژینەوەی دەرکەوتوو لەم بوارەدا لەلایەن توێژەرانی زانکۆمانەوە، و توێژەران دەتوانن سودی لێوەربگرن بۆ ئاگاداربوون لە هێرشی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی دەنگەوە و پاراستنی زانیارییەکانیان.
لینکی توێژینەوەکە:
Journal: Journal of Computer Virology and Hacking Techniques