وەشانی نوێی پلاتفۆڕمی جۆرناڵ لیست بە دیزاینێکی نوێ و داتای نوێوە بڵاوکرایەوە

وەشانی نوێی پلاتفۆڕمی جۆرناڵ لیست بە دیزاینێکی نوێ و داتای نوێوە بڵاوکرایەوە


پلاتفۆرمی Journal List، کە بەرهەمی کاری تیمێک لە مامۆستایان، توێژەران و خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجەیە، بە دیزاینێکی نوێ و داتابەیسێکی نوێکراوە، جارێکی دیکە بەردەستە بۆ خزمەتکردنی توێژەران لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات.
ئەم پلاتفۆرمە بۆ ئاسانکردنی ناسینەوە و هەڵسەنگاندنی گۆڤارە زانستییەکان دروستکراوە و یارمەتی توێژەران دەدات زانیاری لەسەر نوانەکردنی گۆڤارەکان لە Web of Science، Scopus و DOAJ بەدەستبهێنن و بە ئاگادارییەوە گۆڤاری گونجاو بۆ بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکانیان هەڵبژێرن.
تایبەتمەندییەکانی پلاتفۆرمەکە
Journal List پلاتفۆڕمێکی زانستیە کە تێیدا گۆڤارە زانستییەکان تۆمارکراون و پۆلێنکراون. لە جۆرناڵلیستدا بە ئاسانی توێژەر دەتوانێت هەڵسەنگاندن بۆ گۆڤارەکان بکات و بزانێت کە لە چ داتابەیسێکدا نوانەکراون. هەروەها بە ئاسانی توێژەران دەتوانن بگەڕێن بە دوای گۆڤارەکاندا و ئاستی نوانەکردنی گۆڤار لە ئیمپاکت فاکتەر و سایتسکۆری، سکۆپەس و DOAJ بدۆزنەوە.
سەرچاوەی داتاکانی جۆرناڵلیست بریتین لە داتابەیسە جیهانییەکانی وەک Web of Science, Scopus, DOAJ و تێیدا بە پێی پێوەر و ستانداردە جیهانییەکان گۆڤارەکان هەڵدەسەنگێندرێن.
جۆرناللیست یەکەم و گەورەترین پالتفۆرمی هەلسەنگاندنی گۆڤارە زانستییەکانە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق کە داتای زیاتر لە ١٠٠ هەزار گۆڤاری زانستی لەسەر ئاستی جیهان لە خۆگرتووە. 

لە وەشانی نوێدا چی نوێ کراوەتەوە؟
نوێکردنەوەی دیزاین: ڕووکارێکی نوێ و ڕێکخراوتر بۆ ئاسانکردنی بەکارهێنان و دەستگەیشتن بە زانیارییەکان.
نوێکردنەوەی ئیمپاکت فاکتەر: داتای ئیمپاکت فاکتەری گۆڤارەکان نوێ کراوەتەوە، بۆ ئەوەی توێژەران بتوانن لە کاتی هەڵبژاردنی گۆڤاردا سوود لە زانیارییە نوێکراوەکان وەربگرن.
دیاریکردنی گۆڤارە لابراوەکان: ئەو گۆڤارانەی ئیمپاکت فاکتەریان لێ سەندراوەتەوە، لە پلاتفۆرمەکەدا ئاماژەیان پێ دراوە و بە نیشانەی Delisted دیاری کراون، بۆ ئەوەی توێژەران ئاگاداری گۆڕانکارییەکانی دۆخی گۆڤارەکان بن.
نوێکردنەوە و ڕێکخستنەوەی داتای Scopus: زانیارییە پەیوەندیدارەکان بە گۆڤارە نوانەکراوەکانی سکۆپەس نوێ کراونەتەوە و ڕێکخراونەتەوە، بۆ ئاسانکردنی گەڕان و پشکنینی دۆخی گۆڤارەکان.
باشترکردنی گەڕان و ئەزموونی بەکارهێنەر: ئاسانترکردنی دۆزینەوەی گۆڤارەکان و پیشاندانی زانیارییەکان بە شێوەیەکی ڕوونتر و ڕێکخراوتر.
پلاتفۆرمەکە هەروەها بەشی تایبەت بە گۆڤارە ناوخۆییەکانی کوردستان و گۆڤارە ساختە و گوماناوییەکان لەخۆدەگرێت، بۆ یارمەتیدانی توێژەران لە ناسینەوەی گۆڤارەکان و دوورکەوتنەوە لە بڵاوکردنەوە لە گۆڤارە نادروستەکان. Journal List بە سێ زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بەردەستە.
لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، پلاتفۆرمەکە دەیان هەزار سەردانی لە وڵاتانی جیاوازی جیهانەوە هەبووە. هەروەها، هەڵسەنگاندن و بەراوردکردنی کارایی پلاتفۆرمەکە لە توێژینەوەیەکی زانستیدا لە گۆڤاری Publishing Research Quarterlyی بڵاوکەرەوەی Springer بڵاوکراوەتەوە.
سوپاسی هەموو ئەو مامۆستایان، توێژەران و بەکارهێنەرانە دەکەین کە بە تێبینی، پێشنیار و پشتگیرییەکانیان بەشدار بوون لە گەشەپێدانی بەردەوامی پلاتفۆرمەکە.
تیمی سەرپەرشتیاری، توێژینەوە و گەشەپێدانی پلاتفۆرمەکە:
• م. کاروان مهدی حمەڕەووف: سەرپەرشتیاری پڕۆژە و توێژەر
• م. ئەیوب عوسمان عبدالرحمان: توێژەر
• م. باوەر محمد فەرەج: ڕێنمایدەر و توێژەر
• ڕامیار ڕێبوار محێدین: گەشەپێدەر و توێژەر
• بیلال محمد قادر: دیزاینەر و توێژەر
• ئەحمەد ئازاد فەرج: کۆکردنەوە و شیکردنەوەی داتا و توێژەر
• شادیار ئومێد: تاقیکەرەوەی پلاتفۆرمەکە
سەردانی وەشانی نوێ بکەن:
https://journallist.info/
لینکی توێژینەوەی بڵاوکراوە:
https://doi.org/10.1007/s12109-024-10011-7