بڵاوکردنەوەی تویژینەوەیەکی زانستی لە گۆڤارێکی ئاستبەرزی نێودەوڵەتی خاوەن ئیمپاکت فاکتەر
kewçêrê 18, 2026
دوو مامۆستای بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە کۆلێجی زانستی زانکۆمان توێژینەوەیەکی زانستی ئاستبەرز لەبواری ئاسایشی ئەلیکترۆنی و ژیری دەستکرد لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتی خاوەن ئیمپاکت فاکتەر بلاودەکەنەوە ، هەریەکە لە بەرێزان (م.کاروان مهدی حمەرووف) و (م.ی.بروا رحیم)مامۆستا لە بەشی زانستی کۆمپیوتەری کۆلێجی زانست تویژینەوەیەک بە ناونیشانی:
(Poisoning the Corrector: Psychoacoustically Bounded Adversarial Engineering Against Mechanical Keyboard Side-Channel Attacks)
لە گۆڤاری (Journal of Computer Virology and Hacking Techniques) کە خاوەن ئیمپاکت فاکتەری (2.7) و سایت سکۆری(Q2)(6.6) و سەر بە پەبڵیشەری (springer).
لە پاش بلاوکردنەوەی سێ توێژینەوەی زانستی لە سی گۆڤاری ئاستبەرزی نیودەوڵەتی لەسەر تەکنیکێکی نوێی هێرشی ئەلیکترۆنی لە رێگەی دەنگی کیبۆردەوە لەکاتی نووسیندا ئەم توێژینەوەی دەبێتە جوارەم توێژینەوە کە لە رێگەی بەکارهێنانی ژیری دەستکردەوە چارەسەری ئەو هێرشە ئەلیکترۆنیانە دەکات بۆسەر بەکارهێنەرانی تەکنۆلۆجیا.
پوختەی توێژینەوەکە: ئەم توێژینەوەیە چارەسەری کێشەیەکی ئاسایشی گرنگ دەکات: لەماوەی رابردوودا لە رێگەی سێ توێژینەوە تەکنیکی نوێمان نیشاندا کە دەنگی لێدانی دوگمەکانی کیبۆرد دەتوانرێت تۆمار بکرێت و بە زیرەکیی دەستکرد بخوێنرێتەوە بۆ ئاشکراکردنی ئەو دەقەی دەنووسرێت، وەک وشەی نهێنی، و تەنانەت ئەگەر مۆدێلەکە هەڵە بکات، ڕاستکەرەوەیەکی زمانی دەتوانێت هەڵەکان چاک بکاتەوە و وشە ڕاستەکە بدۆزێتەوە. بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمە، توێژەران ڕێگایەکی بەرگرییان پێشکەش کردووە کە گۆڕانکارییەکی بچووک و ئامانجدار بە ڕێگای PGD بۆ دەنگی هەر لێدانێک زیاد دەکات، سنووردار بە سپێکتڕۆمی دەنگی خودی لێدانەکە، و بۆ یەکەمجار هەم مۆدێلی ناسینەوەی دەنگ و هەم قۆناغی ڕاستکردنەوەی دواتر دەکاتە ئامانج. ئەنجامەکان لەسەر چوار کیبۆرد (HP، MSI، MacBook، Lenovo) پیشانیان دا کە ڕێژەی هەڵەپێکردنی مۆدێلەکە گەیشتە ٩٢.٤٪ لە ٥٤٠ هەڵسەنگاندندا، لە کاتێکدا مۆدێلەکە بە متمانەی بەرزەوە (٩٤.٣٪) هەڵە دەکات، و ڕاستکەرەوەی دیکشنەری نەیتوانی وشە ڕاستەکە لە هیچ یەک لە ٤٠ تاقیکردنەوەکە بگەڕێنێتەوە (١٠٠٪). هەروەها توێژینەوەکە بە ڕاشکاوی پیشانی دەدات کە گۆڕانکارییەکە هێشتا دەبیسترێت، و تاقیکردنەوەی ڕێگاکە لەسەر ڕاستکەرەوە تەواوەکانی سەر بە مۆدێلی زمانیی گەورە (LLM) و لە بارودۆخی ڕاستەقینەدا نیشانبدریت.
بەم دەرئەنجامە ئەم توێژینەوەیە دەبێتە چوارەم توێژینەوەی دیکەی دەرکەوتوو لە کۆی ئەو توێژینەوانەی لەماوەی رابردوودا لە هەمان بوار لەلایەن توێژەرانی زانکۆمانەوە بڵاوکراوەتەوە توێژەران دەتوانن سودی لیوەربگرن بۆ ئاگاداربوون لە هێرشی ئەلیکترۆنی لەرێگەی دەنگەوە و پاراستنی زانیارییەکانیان بەهاوکاری گەشەپێدان ودروستکردنی مۆدێکی ژیری دەستکرد دروست.
لینکی تویژینەوەکە:
Journal: Journal of Computer Virology and Hacking Techniques https://link.springer.com/article/10.1007/s11416-026-00677-2