زانکۆی هەڵەبجە بەشداریی کرد لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی “Network, Market and People 2026”
pûşperê 01, 2026
زانکۆی هەڵەبجە بەشداریی کرد لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی “Network, Market and People 2026” کە لە ئیتاڵیا بە شێوازی هایبرد بەڕێوەچوو، بە نوێنەرایەتی (م.ی. محەمەد لەتیف مەولەوی) وەک بەڕێوەبەر و ڕێکخەری سێشنی تایبەت بە:
“Machine Learning, Neural Networks, Computational and Artificial Intelligence, Robotics”
کە لە 26-29/5/2026 ئەنجامدرا.
لە ماوەی کۆنفرانسەکەدا دوو توێژینەوەی سەر بە زانکۆی هەڵەبجە پێشکەش کران. یەکێکیان بە ناونیشانی:
“A Multi-Label Deep Learning Framework for Pentacam-Based Diagnosis of Corneal and Anterior Segment Disorders”
کە لەلایەن( م.ي. محەمەد لەتیف مەولەوی )و خوێندکاری قۆناغی چوارەمی بەشی زانستی کۆمپیوتەر “زانیار جەمال” نوسرابوو. کە شایەنی باسە، ئەم توێژینەوە یەکێک بوو لەو پڕۆژانەی کە لە پێشانگای زیرەکی دەستکردی هەڵەبجە ٢٠٢٥ لە زانکۆی هەڵەبجە پێشکەشکرا.
هەروەها توێژینەوەیەکی تر بە ناونیشانی:
“Predictive Modeling and Optimization of Surface Roughness in S275JR Steel Cutting Using Machine Learning”
کە لەلایەن (م.ي. محەمەد لەتیف مەولەوی) و چەند مامۆستایەکی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی نوسرابوو.
توێژینەوەکان دوای پرۆسەی Peer Review ی زانستی قبوڵکراون و بڕیار وایە لە پاش کۆنفڕانسەکە بڵاو بکرێنەوە لەلایەن پەبڵیشەری بەناوبانگی Springer Nature، لە زنجیرەی “Lecture Notes in Networks and Systems (LNNS)” کە لە Scopus و Web of Science و Clarivate ئیندێکس کراون.