مامۆستایەکی زانکۆی هەڵەبجە توێژینەوەیەکی زانستی لە گۆڤارێکی ئاستبەرزی نێودەوڵەتی خاوەن ئیمپاکت فاکتەرو سکۆپەس بڵاودەکاتەوە
gelawêjê 10, 2026
م.(هونەر جبار محمد)مامۆستای بەشی
بازرگانی نێودەوڵەتی و بەشی کارگێڕی توێژینەوەیەکی هاوبەشی زانستی لە گۆڤارێکی ئاستبەرزی نێودەوڵەتی لە گۆڤاری(Discover Sustaiability )خاوەن ئیمپاکت فاکتەری(5.2) و سکۆپەس (Q1 )ی سەربەدامەزراوەی بەناوبانگی Springer بڵاوکردەوە
ناونیشانی توێژینەوەکە:
Determinants of tourists’ willingness to pay for green transport in Europe from behavioral and value-based perspectives.
پوختەی توێژینەوەکە:
ئەم توێژینەوەیە دیاری دەکات کە گەشتیاران ئامادەن پارەی زیاتر بۆ گواستنەوەی ژینگەدۆست (سەوز) بدەن کاتێک ئەم سێ مەرجەیان هەبێت:
هەڵوێستی ئەرێنی: خۆیان ڕێز لە ژینگە بگرن و پشتگیری لەم جۆرە هەڵبژاردن و پارەدانە بکەن.
کاریگەری کۆمەڵایەتی: هەست بکەن کەپارەدان بەم جۆرە گواستنەوانە کۆمەڵگە و دەوروبەریان پشتگیریان پشگیریان دەکات و هانیاندەدات.
ئاسانی دەستڕاگەیشتن: ئامادەن پارە بدەن بەم جۆرە گواستنەوانە لە کاتێکدا هەست بکەن کە بەکارهێنانی ئاسانە و دەستیان پێی دەگات.ئەم توێژینەوە لە کاتی خوێندنی دکتۆرا لەگەڵ هاوپیشە خوێنکارەکان لە هەنگاریا دەستی پێکراوەو داتای ٢٥٩ گەشتیار وەرگیراوە..داتاکان بە Smart Pls شیکراونەتەوە.
بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەکە کلیک لەم بەستەرە بکەن;