زانکۆی هەڵەبجە سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی دەناسێنێت
gulanê 17, 2026
بەئامادەبوونی بەڕێز(پ.د. بەمۆ پەروێزخان) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە، بەڕێز(پ.ی.د. ڕنجدەر محمد عزیز) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و بەشێک لەمامۆستایانی زانکۆ، ئەمڕۆ ۱شەممە 2026/5/17 لەهۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ، کردنەوەی سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی لەزانکۆی هەڵەبجە ناسێنرا.
سەرەتا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران لەووتەیەکیدا ئاماژەی کرد بەڕۆڵ و گرنگی ئەم سەنتەرەو ئەرک بەپرسیارێتیەکانی لەداهاتوودا خستەڕوو، دواتر بەڕێز(د. نیاز محمد فتاح )ڕاگری سەنتەرەکە لەووتەیەکیدا سوپاسی ئامادەبووانی کردو هۆکاری کردنەوەی سەنتەرەکەی لەئێستادا ڕونکردەوەو ودواتر ئەنجامی ڕاپرسییەکی لەناو زانکۆدا خستەڕوو.