زانکۆی هەڵەبجە/کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی وزانستەوەرزشییەکان دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانستی وەرزشی ئەنجام دەدات
gulanê 14, 2026
بەناونیشانی ( وەرزش بۆ پەرەپێدانی بەردەوام )، ڕۆژی چوار شەممە ٢٠٢٦/٥/١٣ لە هۆڵی ڕوانگە بە ئامادەبوونی بەڕێزان (حەمەی حەمەسەعید) وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان، (پ.د. بەمۆ پەروێزخان) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و نوێنەرانی زانکۆ بەشداربووەکان و بەرپرسانی یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگای هەڵەبجە و مامۆستایانی زانکۆو خوێندکاران، دووەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی بۆ زانستی وەرزشی ئەنجامدرا.
سەرەتای کۆنفرانسەکە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، پاشان ووتاری هەریەک لە بەڕێزان ؛ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی وزانستەوەرزشییەکان و سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجەو زانکۆکانی کوردستان و نوور ئاشوور خوێندرانەوە، دواتر فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری نمایشکرا و لە کۆتایی یەکەم ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا قەڵغانی ڕێزلێنان پێشکەش بە چەند کەسایەتییەک کرا.
کۆنفرانسەکە ماوەی ( ٣ )ڕۆژ بەردەوام ئەبێت و (٥٢)توێژینەوە لە شەش وڵات و (٣٠) زانکۆی جیاوازەوە پێشکەش دەکرێت.