مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی پێداگۆجی بە بەشداربووانی خولی حەوتەمی پێداگۆجی لە زانکۆی هەڵەبجە بەرێوەچوو

مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی پێداگۆجی بە بەشداربووانی خولی حەوتەمی پێداگۆجی لە زانکۆی هەڵەبجە بەرێوەچوو



رۆژی پێنج شەممە ٧/٥/٢٠٢٦ ، لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە مەراسیمی کۆتایی هاتنی خولی حەوتەمی پێداگۆجی بەرێوەچوو. 
مەراسیمەکە بە بەشداری بەڕێز (پ.د. بەمۆ پەروێزخان) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و بەڕێز(پ.ی.د. ژاڵە سەعید خطاط) بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدان لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو بەڕێوەبەری خولی پێداگۆجی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و مامۆستایان و دەرچووانی خولی پێداگۆجی بەڕێوەچوو.

لە دەستپێکی مەراسیمەکەدا لە وتەیەکدا بەرێز (پ.ی. د. هەڵگورد علی حمە فرج) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پیرۆزبایی لە بەشداربووانی خولی حەوتەمی پێداگۆجی کرد، باسی لە گرنگی خولی پێداگۆجی کرد، هەروەها بەڵێنیشدا بەردەوام دەبن لە كردنەوەی خولی نوێی پێداگۆجی بۆ خوازیارانی نازناوی زانستی .
لە بەشێکی دیکەی مەراسیمەکەدا بەرێز  (پ.ی.د. ژاڵە سعید خطاط) بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا وتەیەکی پێشکەشکرد، باسی لە گرنگی خوێندنی پێداگۆجی و نوێبونەوە کرد. هەروەها ئاماژەی بە پلانی وەزارەتی خوێندنی باڵادا بۆ پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن لە رێگەی خولی پێداگۆجییەوە.
پاشان، لە بڕگەیەکی دیکەدا (م. باوەڕ محمد) بابەتێکی لە سەر سەنتەری پێداگۆجی زانکۆی هەڵەبجە پێشکەشکرد و داتای خولەکانی پێداگۆجی پێشکەشکرد.
پاشان لە بڕگەی کۆتاییدا، بڕوانامەی پێداگۆجی پێشکەش بە دەرچوانی خولەکە کرا. شایەنی باسە ئەم خولە حەوتەمین خولی پێداگۆجی بووە لە زانکۆی هەلەبجە و تێیدا ٣٥ بەشداربوو بە سەرکەوتوانە بوونەتە خاوەنی بڕوانامەی پێداگۆجی.