زانکۆی هەڵەبجە کۆتایی بەخوولی ٫ گەشەپێدانی مرۆیی و پاڵپشتی دەروونی، هێنا

زانکۆی هەڵەبجە کۆتایی بەخوولی ٫ گەشەپێدانی مرۆیی و پاڵپشتی دەروونی، هێنا


ئەمڕۆ چوارشەممە ۲٦ی٨ی۲۰۲٦  لەسەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی لە زانکۆی هەڵەبجە ،  بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە بەشداربووانی خوولی ( گەشەپێدانی مرۆیی و پاڵپشتی دەروونی ) .

پاش کۆتایی هاتن بەخوولی گەشەپێدانی مرۆیی و پاڵپشتی دەروونی کە لەلایەن سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی زانکۆی هەڵەبجە بۆ فەرمانبەرانی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و کۆلێج و بەشەکانی ناو زانکۆ کرایەوە و بۆ ماوەی سێ هەفتە بەردەوامی هەبوو ،بە ئامادەبوونی (پ.د. بەمۆ پەروێزخان) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و د. نیاز محمد بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی بڕوانامەی بەشداربوونیان پێ بەخشرا.

ئامانجی خوولەکە تێگەیاندنی سەرجەم فەرمانبەرانە لە تایبەتمەندییەکانی کارکردن لە دامەزراوەیەکی ئەکادیمی لە کۆمەڵگایەکی گڵۆباڵدا ( جیهانگیری) .

شایەنی باسە ئەم سەنتەرە لەلایەن(پ.ی.د. ڕەنجدەر محمد عزیز ) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران كراوەتەوە و  هاوكارێكی باشی سەنتەرەکە بووە لە كردنەوەی ئەم خولە.

بەردەوامی ئەم جۆرە چالاکییە و فراوانکردنی کاری سەنتەرەکە دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی ڕاوێژکاری دەروونی و گەشەپێدانی مرۆیی ببێتە بەشێکی سەرەکی لە سیستەمی پشتیوانی زانکۆی هەڵەبجە.