مامۆستایەکی زانکۆی هەڵەبجە تویژینەوەیەکی زانستی لە گۆڤارێکی ئاستبەرزی نێودەوڵەتی خاوەن ئیمپاکت فاکتەر بڵاودەکاتەوە
gelawêjê 06, 2026
بەرێز (م. دانا طه محمد صالح) لە بەشی زانستی کۆمپیوتەری کۆلێجی زانست، تویژینەوەیەکی لە گۆڤاری ئاستبەرزی (Hemoglobin) بلاودەکاتەوە، کە گۆڤارەکە خاوەنی فاکتەری کاریگەری (1.1) سایت سکۆری (1.8) و لە چارەکی سێیەم (Q3) نوانەکراوە و لە لایەن خانەی بڵاوکردنەوەی Taylor and Francis بلاودەکرێتەوە.
ناونیشانی توێژینەوەکە:
Association Between IL-10 and Serum Hepcidin in Patients with β-Thalassemia Major: A Case-Control Study Using Multiple Statistical Modeling
پوختەی توێژینەوەکە:
توێژینەوەکە تیشک دەخاتە سەر پەیوەندی نێوان نیشاندەرەکانی هەوکردن و هۆرمۆنی ڕێکخستنی ئاسن (Hepcidin) لە 100 نەخۆشی تالاسیمیای گەورە (β-Thalassemia Major) بە بەراورد لەگەڵ 40 کەسی تەندروست. ئەنجامەکان دەریاخستووە کە نەخۆشانی تالاسیمیا ئاستی فێریتین، ئەنزیمەکانی جگەر (GOT, GPT)، شەکرەی خوێن، و نیشاندەرەکانی هەوکردنیان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزتر بووە لە کەسانی تەندروست، هەروەها پەیوەندییەکی ئەرێنی زۆر بەهێز (r = 0.838) لە نێوان سیتۆکینی هەوکردن IL-10 و هۆرمۆنی Hepcidin بەدی کراوە. شیکارییە ئامارییە پێشکەوتووەکان ڕوونیان کردۆتەوە کە IL-10 وەک فاکتەرێکی سەربەخۆ پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی Hepcidinـەوە هەیە تەنانەت دوای کۆنترۆڵکردنی فاکتەرەکانی وەک فێریتین و هیمۆگلۆبین. جگە لەوەش جیاوازی بەرچاو لە نێوان جۆرەکانی دەرمانی لابردنی ئاسن (Chelation Therapy) و ئاستی هەوکردندا بینراوە، کە دەرسەلمێنێت چالاکی هەوکردن (Inflammatory Activity) لە جەستەی ئەم نەخۆشانەدا ڕۆڵێکی سەرەکی لە ڕێکخستنی ئاسندا دەگێڕێت و پێویستە لە پاڵ کۆنترۆڵکردنی ئاسندا بایەخی تایبەتی پێ بدرێت.
بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەکە کلیک لەم بەستەرە بکەن: