دوو مامۆستای زانكۆی هەڵەبجە بەشداریی كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی لە وڵاتی ئیتاڵیا دەكەن

دوو مامۆستای زانكۆی هەڵەبجە بەشداریی كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی لە وڵاتی ئیتاڵیا دەكەن

كۆنفرانسی کۆتایی پڕۆژەیMARE  ((Mediterranean Alliance for Research and Education)) هاوپەیمانی دەریای ناوەڕاست بۆ توێژینەوە و پەروەردە بە ناونیشانی "لەو دیوو کۆچکردنەوە: خەڵک و جووڵەی مرۆڤ لە سەرانسەری مێژووی هاوچەرخی دەریای ناوەڕاست" لە 2-3 ئاداری 2026 لە زانکۆی پاڤیا بەڕێوەچوو.

لە ماوەی دوو ڕۆژدا پێنج پانێڵی جیاواز ڕێکخران، کە توێژەرانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانی عێراق، مەغریب، تونس، ئیتاڵیا،  و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكای کۆکردەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کۆچ، زمان، پەیوەندییە مێژووییەکان لە سەرانسەری وڵاتانی هەرێمی دەریای ناوەڕاست.

یەکێک لە دانیشتنە سەرەکییەکان پانێڵێك بوو بەناونیشانی "جینۆساید، یادەوەری و ئاشتەوایی لە هەڵەبجە"، پانێڵەكە لەلایەن پڕۆفیسۆر ئیمانوێلا مانگیارۆتی بەڕێوەبرا، لە پانێڵەکەدا دکتۆر هۆشمەن عەتا مەحمود (زانکۆی هەڵەبجە) بابەتێكی پێشکەش کرد بە ناونیشانی، " پاڵنەرە سیاسی و سەربازییەکانی ڕژێمی عێراق لەپشت کۆمەڵکوژییەکەی ساڵی ١٩٨٨ی هەڵەبجە". دواتر دکتۆر کاروان فەتاح عەبدولڕەحمان (زانکۆی هەڵەبجە)، بابەتێكی بە ناونیشانی " كۆمەڵكوژی هەڵەبجە و ڕەنگدانەوەی لە میدیای ئێرانیدا" پێشكەشكرد. پاشان پڕۆفیسۆر ئەنتۆنیۆ ئێم مۆرۆن (زانکۆی پاڤیا)، بابەتێكی پێشكەش كرد بە ناونیشانی "لە یادەوەرییەکانی ڕابردوو و ئێستای کۆمەڵکوژی هەڵەبجە و ڕۆڵی لە ئاشتەوایی مێژووییدا" پێشكەش کرد.

پانێڵەکە تیشکی خستە سەر گرنگی یادکردنەوەی کارەساتی هەڵەبجە و شیکردنەوەی بەستێنە مێژووییەکەی و پێشخستنی دیالۆگی ئەکادیمی لەسەر یادەوەری جینۆساید و ئاشتەوایی لە چوارچێوەی مێژوویی فراوانتری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.