سیمپزیۆمی ڕۆڵی دەزگا ئەمنیەکان لە دابینکردنی سەلامەتی گەشتیاران: فریاگوزاری و بەڕێوەبردنی قەیران بەڕێوەچوو

سیمپزیۆمی ڕۆڵی دەزگا ئەمنیەکان لە دابینکردنی سەلامەتی گەشتیاران: فریاگوزاری و بەڕێوەبردنی قەیران بەڕێوەچوو

 
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٥/١٨، لە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ بە ئامادەبوونی بەڕێز( پ.د. بەمۆ پەروێزخان)سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە، بەڕێز( پ.د. سیروان حامد احمد)یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، ژمارەیەکی بەرچاو لە لێپرسراوی هێزە ئەمینییەکان، بەڕێوبەری دامودەزگا حکومییەکانی پارێزگای هەڵەبجە، مامۆستایانی زانکۆو خوێندکاران، سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدان - زانکۆی هەڵەبجە  سیمپزیۆمی( ڕۆڵی دەزگا ئەمنیەکان لە دابینکردنی سەلامەتی گەشتیاران: فریاگوزاری و بەڕێوەبردنی قەیران) ئەنجامدا.
سەرەتای سیمپزیۆمەکە بە دەقیقەیەک بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، پاشان لە لایەن بەڕێز(پ.ی.د. علی محمد صاڵح)ڕاگری سەنتەری توێژینەوەوپەرەپێدان وتاری بەخێرهاتن خوێندرایەوە،لەم سیمپزیۆمە پانێڵێک بەڕێوەچوو بە  بەشداری هەریەکە لە بەڕێزان؛-
(سمکۆ سالار موشیر) قائیمقامی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە،( چیا قاسم حەمەسەلیم) بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجەو (عەمید عابدین عبدالرحمان محمد)بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجە،
ئەم سیمپۆزیۆمە ڕۆڵی بنەڕەتی و ستراتیژی دەزگا ئەمنییەکان لە دابینکردنی ئاسایش و سەلامەتی بۆ گەشتیاران خستەڕوو، بە تایبەتی لە ڕێگەی دوو تەوەری سەرەکییەوە، کە بریتی بوو لە پێشکەشکردنی فریاگوزاری خێرا و توانای بەڕێوەبردنی قەیرانە ناوازەکان.
ئامانجی سیمپۆزیۆمەکە بریتی بوو لە:-
١-شیکردنەوەی میکانیزمەکانی دەزگا ئەمنییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو مەترسییانەی ڕووبەڕووی گەشتیاران دەبنەوە وەک (ڕووداوە سروشتییەکان، کێشە تەندروستییەکان، یان پێشێلکارییە یاساییەکان).
٢-هەڵسەنگاندنی ئاستی هەماهەنگی نێوان دەزگا ئەمنییەکان و کەرتی گەشتیاری لە کاتی سەرهەڵدانی قەیرانەکاندا.
٣-خستنەڕووی ستراتیژییە نوێیەکان بۆ پەرەپێدانی سیستەمی فریاگوزاری گەشتیاری.