سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق و کونسوڵی گشتی ئەو وڵاتە کرد
gelawêjê 19, 2026
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٠٢٦/٧/١٩، لە سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە، بەرێز (پ.د. بەمۆ پەروێز خان)سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە، پێشوازی لە بەڕێزان(عیرفان سدیق)، باڵیۆزی نوێی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا لە عێراق، و (هۆلی ڤێر)کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، بەیاوەری (نوخشە ناصح ) پارێزگاری هەڵەبجەکرد.
لەو دیدارەدا، کە (پ.ی.د. سەرکێو عەبدولکەریم)ڕاگری کۆلێجی زانست، (پ.ی.د. ئاکۆ فەقی محەمەد)ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان، (پ.ی.د.شوان نوری)ڕاگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان، (پ.ی.د. عەلی محەمەد صالح)ڕاگری سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدان، ئامادە بوون، باس لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئەکادیمییەکان و هەماهەنگیی نێوان زانکۆی هەڵەبجە و دامەزراوە ئەکادیمی و دیپلۆماسییەکانی بەریتانیا کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوو لایەن جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی هاوکارییە ئەکادیمییەکان، پەرەپێدانی توێژینەوە و زانست، و دروستکردنی دەرفەتی نوێ بۆ مامۆستایان و خوێندکاران کردەوە