مامۆستایەکی بەشی فیزیا توێژینەوەیەکی نێودەوڵەتی بڵاو کردەوە

مامۆستایەکی بەشی فیزیا توێژینەوەیەکی نێودەوڵەتی بڵاو کردەوە


مامۆستا ( ڕێباز عبێد)، مامۆستا لەبەشی فیزیا- کۆلێجی زانست لەزانکۆی هه ڵەبجە وەک توێژەری سەرەکی بە هاوبەشی لەگەڵ چەند توێژەرێک لەکوردستان، تورکیا، و پۆڵندا توێژینەوەیەکی نێودەوڵەتی بڵاو کراوەتەوە.

توێژینەوەکە بریتیە پێداچوونەوەیەکی گشتگیر و قووڵ دەربارەی داهاتووی دەرمانی زیرەك بڵاوبکەینەوە لەجۆریکی بایۆسیرامیکس بەناو یHydroxyapatite biomaterials. ئەم توێژینەوەیەمان کە لە گۆڤاری بەناوبانگی جیهانی (Journal of Biomedical Materials Research Part B: Applied Biomaterials) یە کە خاوەنی (CiteScore : 7.6) و (Impact Factor: 3.4) باس لە ماددەیەکی سەرسوڕهێنەر دەکات بە ناوی (Hydroxyapatite) کە پێکهاتەی سەرەکیی ئێسك و ددانی مرۆڤە، بەڵام ئەمجارەیان لە ئاستی نانۆ و بە تێکەڵکردنی لەگەڵ 15 توخمی توخمە دەگمەنەکانی زەوی کەلە خشتەی خولیدا ئاماژەیان پێدراوە. 

ئەم داهێنانە زانستییە چی دەگۆڕێت؟

١. چاندنەوەی ئێسك و ددان: ئەم تەنۆلکە نانۆییانە وەك پەینێکی زیرەك کار دەکەن؛ یارمەتی جەستە دەدەن ئێسکە شکاوەکان یان شانە تێکچووەکانی ددان بە خێراییەکی زۆر و بە کوالێتییەکی بەرز دروست بکاتەوە.

٢. دژە بەکتریایەکی بێوێنە: بەهۆی ئەو توخمە تایبەتانەی تێیدایە، ماددەکە ڕێگری لە گەشەی هەر جۆرە بەکتریایەك دەکات، ئەمەش مەترسی هەوکردن لە کاتی نەشتەرگەرییەکاندا بۆ سفر کەم دەکاتەوە.

٣. سیستەمی تێرانۆستیك (Theranostic): ئەمە گەورەترین بازدانی زانستییە! ئەم ماددانە وەک "GPS" کار دەکەن؛ لە یەک کاتدا دەتوانن وێنەی خانە شێرپەنجەییەکانمان نیشان بدەن (بۆ دەستنیشانکردن) و ڕاستەوخۆ دەرمانەکەش تەنها بگەیەننە ناو ئەو خانانە (بۆ چارەسەر)، بەبێ ئەوەی زیان بە هیچ خانەیەکی ساغی جەستە بگەیەنن.

٤. بەکارهێنان لە وێنەگرتنی پزیشکی: چونکە ئەم تەنۆڵکانە توانای "دروشانەوە" و تیشکدانەوەی تایبەتیان هەیە، دەبنە هۆی ئەوەی تیشکی (X-ray) و (MRI) زۆر وردتر و ڕوونتر بن لە دیاریکردنی نەخۆشییەکاندا.

لینکی توێژینەوەکە:

https://onlinelibrary.wiley.com/doi/10.1002/jbm.b.70063