کۆلێجی زانست وۆرکشۆپی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئەنجامدا
gulanê 05, 2026
.پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە ، بەرواری ٥ی٥ی ۲۰۲٦ لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ ، کۆلێجی زانست بەشی فیزیا بەئامادەبوونی د.سورکێو ڕاگری کۆلێجی زانست و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران وۆرکشۆپێکی ناوخۆیی بەناونیشانی ( پیتاندنی یۆرانیۆم لە نێوان فیزیک و سیاسەتی وڵاتان ) ئەنجامدا .
وۆرکشۆپەکە لەلایەن پ.ی..ڤیان جەمال مامۆستا لەبەشی فیزیا ڕێکخرابوو ، بۆهەریەک لە بەڕێزان :
یەکەم / م.ی. شاڵاو سامان خالد ، مامۆستا لەبەشی فیزیا .
دووەم / م.ی. بیلال محمد عوسمان ، مامۆستا لەبەشی فیزیا .
بەسەرنج و تێبینی ئامامدەبووانی وۆرکشۆپەکە کۆتایی بە وۆرک شۆپەکە هات.