«پانێڵێکی زانستی لەسەر “عەجاج شایانی مەرگە، بەڵام...” بەڕێوەچوو»
gulanê 25, 2026
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٥/٢٥، ناوەندی لێکۆڵینەوەی جینۆساید و تاوانە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی هەڵەبجە، بە هاوبەشی ناوەندی غەزەلنووس، پانێڵێکی زانستی بە ناونیشانی «عەجاج شایانی مەرگە، بەڵام...» لە سێدارەدانی عەجاج چۆن دژ بە دۆزی جینۆسایدی کوردە ڕێکخست.
لە چالاکییەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە وەزیرانی پێشووی حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەند، پسپۆڕان، ڕۆشنبیران و ئەکادیمیستان ئامادەییان هەبوو. هەروەها هەر یەک لە(پ. د. سیروان حامد ئەحمد) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی،(پ.ی.د. عەلی محمد ساڵح)ڕاگری سەنتەری لێکۆڵینەوەی زانستی،(م. دڵشاد حامد دەروێش) بەڕێوەبەری ناوەندی توێژینەوەی جینۆساید،بەشدارییان تێدا کرد.
لە ماوەی پانێڵەکەدا چوار بابەتی زانستی لەلایەن:
د. عیباد روحی،
د. فەرمان حسێن،
د. ئاسۆس نامیق،
د. محەمەد ناصح،
پێشکەشکران و باس لە ڕەهەندە جیاوازەکانی بابەتەکە کرا.
شایانی باسە، چالاکییەکە لەلایەن (د. زانا محەمەد)ەوە بەڕێوەبرا.