مامۆستایەکی زانکۆی هەڵەبجە بۆ جاری دووەم لە ڕیزبەندی باشترین (2%)ی زانایانی جیهاندا هەڵبژێردرا

مامۆستایەکی زانکۆی هەڵەبجە بۆ جاری دووەم لە ڕیزبەندی باشترین (2%)ی زانایانی جیهاندا هەڵبژێردرا

​

لە دەستکەوتێکی زانستی دیکەی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز (پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ڕابەر حەمە ئەمین فەرەج)، مامۆستا لە بەشی ئەندازیاریی شارستانی - کۆلێجی ئەندازیاریی زانکۆی هەڵەبجە، بۆ جاری دووەم (لە ساڵانی 2024 و 2026) وەک یەکێک لە باشترین (2%)ی زانایانی جیهان لەلایەن زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکییەوە دەستنیشان کرا.

​تایبەتمەندیی دەستکەوتەکە

 لە بواری (Construction and Building Materials).

هەڵسەنگاندنی زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکی، هەڵسەنگاندنێکی جیهانی باوەڕپێکراوە، کە هەموو ساڵێک بەهاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی ئێڵسڤییەر و بە پشتبەستن بە داتابەیسی سکەوپەس، کاریگەرترین (100,000) زانایانی جیهان دەستنیشان دەکات و پۆڵێنیان دەکات بەسەر (22) بواری سەرەکی و (174) بواری لاوەکی زانستیدا.

دەستنیشانکردنی باشترین (2%)ی زانایانی جیهان پشتبەستە بە (Composite Score)ی توێژینەوەکانیان، کە ئەویش لەسەر بنەمای ئەم پێوەرانەیە:

کۆی ژمارەی ئاماژەپێدان بە توێژینەوەکان (Citations).

ژمارەی (H-index).

ژمارەی (Hm-index).

ژمارەی ئاماژەپێدانەکان بەو توێژینەوانەی توێژەرەکە بەتەنها نوسیویەتی.

ژمارەی ئاماژەپێدانەکان بەو توێژینەوانەی توێژەرەکە وەک نوسەری یەکەم ناوی هاتووە.

ژمارەی ئاماژەپێدانەکان بەو توێژینەوانەی توێژەرەکە وەک کۆتا نوسەر ناوی هاتووە.

داتابەیسی سکەوپەس یەکێکە لە بەناوبانگترین داتابەیسەکان، کە باشترین گۆڤارە زانستییەکانی تێدا تۆمار کراوە و ژمارەی ئاماژەپێدان بە توێژینەوەی توێژەران تۆمار دەکات.

ئێڵسڤییەر دامەزراوەیەکی بڵاوکردنەوەیە و خاوەندارێتی داتابەیسی سکەوپەس دەکات.

شایەنی باسە زانکۆی ستانفۆرد یەکێکە لە زانکۆ بەناوبانگەکانی ئەمەریکا، کە لە ساڵی (1891) دامەزراوە.


کورتەیەک لە ژیانی ئەکادیمی بەڕێز (پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ڕابەر حەمە ئەمین فەرەج):

بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بواری ئەندازیاریی شارستانی لە زانکۆی دهۆک بەدەستهێناوە.

بڕوانامەی ماستەری لە بواری ئەندازیاریی شارستانی و پسپۆڕی (Construction Materials Engineering) لە زانکۆی غازیعەنتاب لە وڵاتی تورکیا بەدەستهێناوە.

بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری ئەندازیاریی شارستانی و پسپۆڕی (Construction Materials Engineering) لە زانکۆی سلێمانی بەدەستهێناوە.

لە ساڵی (2024 & 2026) وەک یەکێک لە باشترین 2% زانایانی جیهان لە لایەن زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکییەوە هەڵبژێردرا لە بواری (Construction and Building Materials).

لە ساڵی (2023) توانیویەتی پلەی چوارەم لەسەر ئاستی عێراق بەدەستبهێنێت لە بواری (Construction and Building Materials).

لە کەرتی تایبەت وەک ئەندازیار لە چەندین پڕۆژەی جۆراو جۆر خزمەتی کردووە.

لە بواری ئەندازیاریدا (68) توێژینەوەی زانستی لە گۆڤارە زانستییە ئاست بەرزەکانی جیهاندا بڵاوکردووەتەوە.

توێژینەوەکانی زیاد لە (5,257) جار وەك سەرچاوەی زانستی لە توێژینەوەی تردا پشتیان پێبەستراوە (Citations) لە لایەن توێژەران و زانایانی جیهانەوە، ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە کە توێژینەوەکانی لە ئاستی جیهاندا کاریگەرییان هەبووە.