مامۆستایەکی زانکۆی هەڵەبجە توێژینەوەیەک لەسەر کاریگەرییەکانی شاشە لەسەر تەندروستیی منداڵان پێشکەش دەکات

مامۆستایەکی زانکۆی هەڵەبجە توێژینەوەیەک لەسەر کاریگەرییەکانی شاشە لەسەر تەندروستیی منداڵان پێشکەش دەکات

ڕۆژانی( ١٠-١١ی ٩ی ٢٠٢٦ )لە چوارچێوەی چالاکییە پزیشکییە نێودەوڵەتییەکاندا، هەشتەمین کۆنگرەی پزیشکیی ساڵانەی کۆمەڵەی پزیشکانی منداڵانی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ چل و چوارەمین کۆنگرەی ساڵانەی کۆمەڵەی پزیشکانی منداڵانی کوردستان و کۆمەڵەی پزیشکانی وڵاتانی دەوروبەری دەریای ناوەراست بەڕێوەچوو، کە تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە پزیشکان و شارەزایانی بواری تەندروستیی منداڵان ئامادە بوون.
لە پەراوێزی چالاکییەکانی کۆنگرەکەدا، (د. زانا باقی نجم الدین) توێژینەوەیەکی زانستیی گرنگ لەسەر کاریگەریی شاشە ئەلیکترۆنییەکان لەسەر تەندروستیی جەستەیی و دەرونیی منداڵان لە پارێزگای هەڵەبجە پێشکەش کرد؛
ناونیشانی توێژینەوە: کاریگەریی شاشە ئەلیکترۆنییەکان لەسەر تەندروستیی جەستەیی و دەرونیی منداڵان (digital screens and physical, Mental health effects on children).
ئامانجی توێژینەوەکە: خستنەڕووی مەترسییەکانی بەکارهێنانی زۆری شاشە ئەلیکترۆنییەکان (مۆبایل، تابلێت، و تەلەفزیۆن) لەسەر گەشەی جەستەیی، ڕەفتاری و باری دەرونیی منداڵان لە سەردەمی هاوچەرخدا.