زانکۆی هەڵەبجە لەسەر بانگهێشتی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەشداری لە نۆیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک تاڵەبانی لە بەغدای پایەتەخت کرد
kewçêrê 03, 2026
ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٦/١٠/٣، بەڕێزان (پ.د.بەمۆ پەروێزخان) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەو (پ.ی.د.ڕەنجدەر محمد عزیز) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، لەسەر بانگهێشتی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، بەشداریان لە نۆیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک تاڵەبانی لە بەغدای پایەتەخت کرد، و لە یادەکەدا بە بەشداری فەخامەتی سەرۆک کۆمارو بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم وچەندان سەرکردە وبەرپرسی حکومی وحیزبی و کەسایەتییەکانی عێراق وهەرێم، باس لە ڕۆڵی باڵای سەرۆک تاڵەبانی لە بونیادنان وسەقامگیری عێراق ودیدگایان لە ڕوبەڕوبوونەوەی ئاڵەنگارییەکان و پێگەیان لە کۆکردنەوەی لایەن وپێکهاتە عێراقییەکان کرد.