خێوەتگەی خوێندکاران لە زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت

خێوەتگەی خوێندکاران لە زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت


لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی سەنتەری پەرەپێدانی تواناکان و گەشەپێدانی کاری زانکۆی هەڵەبجە، بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی و هاوکاریی خوێندکاران لەنێوان زانکۆکاندا، خێوەتگەی خوێندکاران بە بەشداریی زانکۆکانی (هەڵەبجە، العراقیة، ئیمام جعفەر سادق، ئەنبار، فەلوجە، تکریت و مەعاریف) بەڕێوەدەچێت.

لە یەکەمین ڕۆژی خێوەتگەکەدا، چەندین بابەتی پەیوەندیدار بە کارسازی و پەرەپێدانی تواناکانی خوێندکاران، لەگەڵ کۆمەڵێک چالاکیی جۆراوجۆر و هاوبەش، بەڕێوەچوون.

خێوەتگەکە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ، لە ٢٠٢٦/٩/١٣ تا ٢٠٢٦/٩/١٧، بەردەوام دەبێت.