لەسەر ئەرکی (ئانزۆ فاوندەیشن)،کتێبخانەی (شێخ نوری شێخ صالح) لە زانکۆی هەڵەبجە کرایەوە

لەسەر ئەرکی (ئانزۆ فاوندەیشن)،کتێبخانەی (شێخ نوری شێخ صالح) لە زانکۆی هەڵەبجە کرایەوە


ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ١ـی١١ـی٢٠٢٦، لە ڕێوڕەسمێکدا لە کۆلێجی پەروەردەی شارەزوور، لەسەر ئەرکی (ئانزۆ فاوندەیشن)، کتێبخانەی (شێخ نوری شێخ صالح) کرایەوە.

لە سەرەتای ڕێوڕەسمەکەدا، بەڕێز (پ.د. بەمۆ پەروێزخان) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە، وێڕای بەخێرهاتنی بەڕێز (د. هاوڕێ دارۆ شێخ نوری) و تیمی ئانزۆ فاوندەیشن، بەناوی زانکۆی هەڵەبجەوە، سوپاسی بەڕێزیانی کرد کە ئەرکی دروستکردنی کتێبخانەکەیان گرتووەتە ئەستۆ و پێشکەشی کۆلێجی پەروەردەی شارەزووریان کردووە.

لە ڕێوڕەسمەکەدا هەریەک لە قائیمقامی قەزای شارەزوور، ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجە و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی ئیداری و حزبی ئامادەبوون.