بڵاوکردنەوەی تویژینەوەیەکی زانستی لە گۆڤارێکی ئاستبەرزی نێودەوڵەتی خاوەن ئیمپاکت فاکتەر
tîrmehê 10, 2026
دوو مامۆستای بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە کۆلێجی زانستی زانکۆمان توێژینەوەیەکی زانستی ئاستبەرز لەبواری هێرشی ئەلیکترۆنی (هاکک) و ژیری دەستکرد لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتی خاوەن ئیمپاکت فاکتەر بلاودەکەنەوە ، هەریەکە لە بەرێزان (م.کاروان مهدی حمەرووف) و (م.ی.بروا رحیم)مامۆستا لە بەشی زانستی کۆمپیوتەری کۆلێجی زانست تویژینەوەیەک بە ناونیشانی:
(ASCA-Net: Deep Learning-Based Acoustic Side-Channel Attack System for Keystroke Recognition Across Multiple Platforms) لە گۆڤاری (Journal of Computer Virology and Hacking Techniques) کە خاوەن ئیمپاکت فاکتەری (2.7) و سایت سکۆری(Q2)(6.6) و سەر بە پەبڵیشەری (springer).
پوختەی توێژینەوەکە: لە ئەم توێژینەوەیەدا سیستەمێکی نوێ بە ناوی ASCA-Net پێشکەش کراوە بە بەکارهێنانی ژیری دەستکرد دەتوانێت لە ڕێگەی دەنگی کلیلی کیبۆردەوە نووسین بناسێتەوە، تەنانەت ئەگەر دەنگەکە لە ڕێگەی پلاتفۆرمەکانی وەک Zoom و Messenger تایپ کرابێت و گوازرابێتەوە. ئەنجامەکان سیستەمەکە گەیشتووە بە 99.87% دروستی لە تاقیکردنەوەی ناوخۆ و 96.97% لە دەنگی تایپ کراو VoIP، ئەوەش نیشان دەدات کە تایپ کردن بە تەنها پاراستنی تەواوی بۆ نهێنی زانیاری دابین ناکات ئەگەربێت و رێگەی دروست بۆ ریکۆردی دەنگی کلیلی سەرکیبۆرد نیشان نەدەین. ئەم توێژینەوەیە هەنگاوێکی گرنگە بۆ تێگەیشتن لە مەترسییەکانی Acoustic Side-Channel Attacks و پەرەپێدانی ڕێکارە نوێکانی پاراستنی زانیاری و تایبەتمەندی لە ژینگەکانی کارکردن.
بەم دەرئەنجامە ئەم توێژینەوەیە دەبێتە توێژینەوەیەکی دیکەی دەرکەوتوو لە کۆی ئەو سێ توێژینەوەی لەماوەی رابردوودا لە هەمان بوار لەلایەن توێژەرانی زانکۆمانەوە بڵاوکراوەتەوە توێژەران دەتوانن سودی لیوەربگرن بۆ ئاگاداربوون لە هێرشی ئەلیکترۆنی لەرێگەی دەنگەوە بەهاوکاری گەشەپێدان ودروستکردنی مۆدێکی ژیری دەستکرد دروست.
لینکی تویژینەوەکە:
Journal: Journal of Computer Virology and Hacking Techniques