سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە پێشوازی لە وەفدێکی باڵای چەند ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی بەناوبانگی وڵاتی میسر کرد

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە پێشوازی لە وەفدێکی باڵای چەند ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی بەناوبانگی وڵاتی میسر کرد


ئەمڕۆ  چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٩/٣٠، لە سەرۆکایەتی زانکۆ، بەڕێز(پ.د. بەمۆ پەروێزخان)سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و مامۆستایانی زانکۆ پێشوازی لە وەفدێکی باڵای (ڕۆشنبیری، ئەکادیمی و سیاسی)ی وڵاتی میسر کە پێکهاتبوون لەناوەندەکانی(ئەهرام بۆ لێکۆڵینەوەی سیاسی وستراتیجی، ناوەندی میسری بۆهزرو لێکۆڵینەوە ستراتیجیەکان ،ناوەندی نەوات بۆ ڕاوێژکاری و پشتگیری بونیاتنانی ئاشتی) کرد.

لە دیدارێکدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بوونی ئەم سەردان و بەسەرکردنەوانەی بەهەنگاوێکی گرنگ و پڕ بایەخ بۆ زانکۆ وەک ناوەندێکی ئەکادیمی و زانستی و بەهێز کردنی توانا ئەکادیمیەکان و پەیوەندی وهاوکاری زانستی زیاترلەنێوان هەردوولادا لەداهاتوودا  بە گرنگ وەسف کرد، لای خۆیانەوە وەفدی میوان سوپاسی زانکۆیان کرد هیوایان خواست لەداهاتوودا بتوانن هەنگاوی زانستی پێکەوەیی ئەنجام بدەن بۆ بەرەو پێشبردنی بواری ئەکادیمی لەزانکۆی هەڵەبجه.
شایانی باسە سەردانی وەفدەکە لەژێر چاودێریی بەڕێز ( قوباد تاڵەبانی )جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام درا.