زەمالاتی خوێندن (ماستەر و دكتۆرا) لە زانکۆی کامبریج لە بەریتانیا
مامۆستا و فەرمانبەران و هاولاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەین زانکۆی(University of Cambridge) زەمالەی خوێندنی ماستەر و دكتۆرای لە ژێر ناونیشانی (Gates Cambridge Scholarship) بۆ سالی (٢٠٢٧- ٢٠٢٨)بەم شێوەی خوارەوە ڕاگەیاندووە:
هەرکەسێک کە ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆی ناوبراو بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە و مەرجەکانی زەمالەکە دەکات ، تکایە داواکاری لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن:
https://www.gatescambridge.org/apply/criteria/
تێبینی:
دوا کات بۆ پێشکەش کردن بریتیە لە ١٤/١٠/٢٠٢٦
وەزارەت تەنها کار لە سەر بەرنامەی ماستەر و دكتۆرا دەکات.
مەرج و داواکارییەکانی وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی:
١. ماستەر:
پێشکەشکار دەبێت هاولاتی هەرێمی کوردستان بێت.
پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دام و دەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو سال خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەست هێنانی دوایین بروانامە.
پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە ٦٥ کەمتر نەبێت
ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆ بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی ووردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت.)
کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندی دار تەنها مۆلەتی خوێندندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرمالەی جێگیرەکان.
کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن زانکۆی ناوبراو پشتگیری دارایی دەکرێت وە بۆ ووردەکاری زیاتر تکایە سەردانی مالپەری زەمالەکە بکەن.
٢. دکتۆرا
پێشکەشکار دەبێت هاولاتی هەرێمی کوردستان بێت.
پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دام و دەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو سال خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەست هێنانی دوایین بروانامە. بەلام بۆ دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بە لایەنی کەم (٥) سال خزمەتی هەبێت
دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە ٧٠ کەمتر نەبیت.
ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆ بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی ووردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت.)
کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندی دار تەنها مۆلەتی خوێندندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرمالەی جێگیرەکان.
کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن زانکۆی ناوبراو پشتگیری دارایی دەکرێت وە بۆ ووردەکاری زیاتر تکایە سەردانی مالپەری زەمالەکە بکەن.
پێشکەشکردن راستەوخۆ، وە تەنها لە رێگەی مالپەری سەرەکی زەمالەکە دەبێت.
تێبینی:
هەرکەسێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دوا جار مۆلەتی خوێندنی پێنادرێت.
تکایە بۆ هەر پرسێارێک یا زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی مالپەری زەمالەکە بکەن.
دوای وەرگرتن لەم زەمالەیە، تکایە بە مەبەستی کردنەوەی فایل سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
https://scholarship.digital.gov.krd/#/login