توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر کاریگەرییە دەروونی و مەعریفییە درێژخایەنەکانی جینۆسایدی ئەنفال بڵاوکرایەوە

توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر کاریگەرییە دەروونی و مەعریفییە درێژخایەنەکانی جینۆسایدی ئەنفال بڵاوکرایەوە


توێژینەوەیەکی زانستی بە ناونیشانی «کاریگەرییە دەروونی و مەعریفییە درێژخایەنەکان و ترۆمای نێوان نەوەکان لە نێوان ڕزگاربووان و نەوەکانیان لە جینۆسایدی ئەنفال» لە گۆڤاری زانستی نێودەوڵەتی BMC Psychiatry، سەر بە BioMed Central – Springer Nature، بڵاوکراوەتەوە.

ئەم توێژینەوەیە لە لایەن مامۆستا(لووقمان سەرچڵ)، لە بەشی زمانی ئینگلیزی، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی، زانکۆی هەڵەبجەیە، ئامانجی لێکۆڵینەوەی کاریگەرییە دەروونی و مەعریفییە درێژخایەنەکانی تراژیدیای ئەنفالە لەسەر ڕزگاربووان و منداڵەکانیان، دوای نزیکەی ٣٥ ساڵ لە ڕووداوەکە.

توێژینەوەکە جورناڵی امپاکتی( ٤.٦ )، بە بەشداریی ٤٦٤ کەس ئەنجام دراوە؛ لەوانە ٢٣١ کەس لە ڕزگاربووانی ئەنفال و ٢٣٣ کەس لە نەوەکانیان. هەروەها، لە توێژینەوەکەدا کاریگەریی ئاستی بەرکەوتن بە تراژیدیاکە لەسەر پەشێوی دەروونی و کێشەکانی کارکردنی مەعریفی، بەراورد بە نێوان ڕزگاربووان و نەوەکانیان، دەخرێتە بەر لێکۆڵینەوە.

بڵاوکردنەوەی ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤارێکی زانستیی نێودەوڵەتی، هەنگاوێکە لە پێناو بەشداریی زانکۆی هەڵەبجە لە گەشەپێدانی توێژینەوەی زانستی و بەڵگەدارکردنی کاریگەرییە درێژخایەنەکانی جینۆسایدی ئەنفال لەسەر تاک و کۆمەڵگا.
بۆ زانیاری زیاتر کلیک لەم بەستەرە بکەن؛ـ