زانکۆی هەڵەبجە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیی تۆپی سەرمێزی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ئەنجامدا

زانکۆی هەڵەبجە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیی تۆپی سەرمێزی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ئەنجامدا


ڕۆژی دووشەممە، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی (پ.د. بەمۆ پەروێزخان)، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە، یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران، یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیی تۆپی سەرمێز ئەنجامدرا.

لە یارییەکی پڕ لە کێبڕکێدا(دیاری قادر عەبدوڵڵا)فەرمانبەری کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆ، بە ئەنجامی ٣–٢ بەسەر (هەڵمەت ڕەمەزان حەمە)، مامۆستای کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان، سەرکەوت و پلەی یەکەمی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا.

لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر بەشداربوواندا دابەشکرا و خەڵاتی تایبەت بە براوەکانی پلەی یەکەم و دووەم پێشکەش کرا.

ئەنجامی کۆتایی:
🥇 پلەی یەکەم: دیاری قادر عەبدوڵڵا – کتێبخانەی ناوەندی
🥈 پلەی دووەم: م. هەڵمەت ڕەمەزان حەمە – کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان