زانکۆی هەڵەبجە و کۆمپانیای (Suli Works)، پەرەپێدانی کارامەیی و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ خوێندکاران تاووتوێ دەکەن

زانکۆی هەڵەبجە و کۆمپانیای (Suli Works)، پەرەپێدانی کارامەیی و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ خوێندکاران تاووتوێ دەکەن


ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٨ـی٤ـی٢٠٢٦ بەڕێز (پ.د. بەمۆ پەروێز خان) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە پێشوازیی کرد لە وەفدێکی کۆمپانیای (Suli Works) بە سەرۆکایەتی بەڕێز (پێشەوا جەزا عبد اللە) بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی کۆمپانیاکە.

لە دیدارێکدا کە هەریەک لە بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان ئامادەی بوون، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە پێداگریی لەسەر ئەوە کرد کە لەڕێگەی بایەخدانی زیاتر بە زانست و تەکنۆلۆجیاوە کار بکرێت بۆ پەرەپێدانی کارامەیی و پێگەیاندنی خوێندکاران بەجۆرێک کە وەک سەرچاوەیەکی مرۆیی نیشتمانیی لە بازاڕی کاردا دەرفەتی کارکردنیان بۆ بڕەخسێنرێت.  

هەروەها سەرۆکی زانکۆ، جەختی لەسەر ستراتیژی زانکۆی هەڵەبجە کردەوە کە پێگەیاندنی دەرچووی کارامەیە بۆ بازاڕی کار و خزمەتکردنی کۆمەڵگە. بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیی زانکۆی هەڵەبجەی دەربڕی بۆ پتەوکردنی ڕایەڵەی هەماهەنگی و ڕێککەوتنی هاوبەش، بە تایبەتی لە بوارەکانی کردنەوەی خولی کارسازی، هوشیاریی پیشەیی و بەرزکردنەوەی لێهاتوویی  خوێندکاران، بە دیاریکراویش لە بوارەکانی دیجیتاڵی، تەکنۆلۆجیای زانیاری (IT) و میدیادا.