سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە خەڵاتی ڕێزلێنانی بە ژمارەیەک توێژەر بەخشی
avrêlê 13, 2026
ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٦/٤/١٣، بەڕێز( پ.د. بەمۆ پەروێزخان ) سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە پێشوازی لە ( ٨ ) توێژەری زانكۆی هەڵەبجە لە بوارەكانی ( ئەندازیاری، زانست ) كرد.
لە دیدارێكدا کە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ ئامادەی بوون، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە سوپاس و پێزانینی ئاڕاستە كردن، لەپای ئەو ئاستە بەرزەی كە بەدەستیانهێناوە، هاوكات ڕۆشنایی خرایەسەر چەند بابەتێكی زانستیی گرنگی پەیوەست بە بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی دیكەی ئاست بەرز لە گۆڤار و بڵاوكراوە جیهانییەكان، كە ببێتە هۆكارێك بۆ بەرزكردنەوەی زیاتری ڕانكینی زانكۆی هەڵەبجە. (پ.ی.د. علی محمد صالح) ڕاگری سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدانی زانكۆی هەڵەبجە، زۆر سوپاسی سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجەی كرد و وتی: “هەمیشە سەرۆکایەتی زانکۆمان پشتگیری توێژەران دەکەن بۆ گەشتن بەم ئاستە”.
جێی باسە، توێژەرانی خەڵاتكراو بریتی بوون لە ( یوسف حەسەن عزیز ، ڕێباز عوبید کەریم ، هیوا عبداللە معروف ، بێدار ڕووف حەسەن ، هێرش حمەامین فقێ محمود ، موسی معتصم زۆراب ، بەهرۆز کەریم محمد ، پێشڕەو ئەحمەد عبداللە).