سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە خەڵاتی ڕێزلێنان بە دادوەرانی دادگای هەڵەبجە دەبەخشێت

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە خەڵاتی ڕێزلێنان بە دادوەرانی دادگای هەڵەبجە دەبەخشێت


ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٦/٤/٢٤، بەڕێز (پ.د. بەمۆ پەروێزخان ) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە، لە دیدارێکی تایبەتدا پێشوازیی لە دادوەرانی دادگای هەڵەبجە کردو بە مەبەستی بەرز نرخاندنی خزمەتکردنیان بە زانکۆی هەڵەبجە، خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشین.
لە دیدارەکەدا، بە ئامادەبوونی بەڕێزان ( پ.د. سیروان حامد احمد ) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارای،( پ.ی.د. ڕێزان سعید) سەرۆکی بەشی یاسا، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشیی و پێزانینی زۆری ئاڕاستەی دادوەرە بەڕێزەکان کردو ڕۆڵی گرنگی ئەوانی لە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی زانکۆدا بەرز نرخاند، پاشان لە مەراسیمێکی شایستەدا سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی دادوەرە بەڕێزەکانی دادگای هەڵەبجە کرد لە پای ڕۆڵی بەرچاویان لە خزمەتکردنی خۆبەخشانە و بێبەرامبەر بە بەشی یاسای کۆلێجی یاسا بە وانەوتنەوە و سەرپەرشتیکردنی خوێندکاران .