بڵاوبوونەوەی توێژینەوەیەکی نوێ لەلایەن مامۆستایەکی بەشی بازرگانی نێودەوڵەتییەوە

بڵاوبوونەوەی توێژینەوەیەکی نوێ لەلایەن مامۆستایەکی بەشی بازرگانی نێودەوڵەتییەوە

بڵاو بوونەوەی توێژینەوەیەک لەلایەن مامۆستایەکی بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی بەڕێز( م.ئارام محمدامین) لە گۆڤاری التنمية الرافدين سەر بە زانکۆی موسڵ کە توێژینەوەکە سەبارت بە "
(هەڵسەنگاندنی پەیوەندی نێوان کوالیتی زانیاری ژمێریاری  لەسەر  بڕیاردانی ستراتیژی )کە لێکۆڵینەوەیەکی شیکارییە لەسەر بانکەکانی عێراق  دا بووە ،
لە توێژینەوەکەدا لێکۆڵینەوە لەوە دەکرێت کە ئایا کوالیتی زانیاری ژمێریاری پەیوەندی بە بڕیاردانی ستراتیژی بانکەکانی عێراقەوە هەیە کە لە ژینگە ئابووری و سیاسییە سەختەکاندا کاردەکەن یان نا و ئەم کاریگەرییە تا چەندە. 
هەروەها دەر ئەنجامەکانی توێژینەوەکە ڕاسپاردە بۆ بانکەکان لە عێراق دەکەن کە سیستەمی ژمێریاری خۆیان باشتر بکەن و برەوی پێ بدەن بۆ بەرهەمهێنانی ئەو ڕاپۆرتانەی پەیوەندیدارن بە بڕیار و متمانەپێکراو ترن لای بەشداربووان و بەراوردکاری ووردتری زیاتر بخەنە روو؛  هەروەها بەهێزکردنی میکانیزمەکانی کۆنترۆڵکردنی ناوخۆیی؛  و ستانداردکردنی سیاسەتەکانی ژمێریاری بۆ بەرزکردنەوەی ڕوونی و یەکدەنگی لە ڕاپۆرتکردنە داراییەکاندا.  بە گشتی توێژینەوەکە دەریدەخات کە بەرزکردنەوەی ژێرخانی زانیاری بانکەکان لایەنێکی گرنگە، بەڵام رەنگە  تاکە لایەن نەبێت، لە ئاسانکاریکردنی بڕیاردانی ستراتیژی بەتایبەت لە دۆخە ناجێگیرەکاندا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی توێژینەوەکە سەردانی ئەم لینکە بکە :